عضو شوید
عضویت سریع
آمار وب سایت:
بازدید امروز : 9 بازدید دیروز : 1 بازدید هفته : 11 بازدید ماه : 64 بازدید کل : 24243 تعداد مطالب : 46 تعداد نظرات : 0 تعداد آنلاین : 1
آمار مطالب
آمار کاربران
کاربران آنلاین
آمار بازدید
نه‌مده‌زانی چ بکه‌م؟ بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌نده زاڵم بین؟ من به هه‌موو ته‌مه‌نم رقم له زاڵمان بووه..کوشتنی یه‌ک زاڵمیش بۆ خۆی شۆرشێکه.. باوه‌کوو خۆم به ترۆریست نازانم، به‌ڵام بڕیارمدا؛ بۆ جارێکیش بووه زاڵمێک بکوژم! له ئاشپه‌زخانه کێردێکی گه‌وره‌ی تیژمان هه‌بوو.. هه‌ڵمگرت.. له‌ناو کۆڵێ کاسهوکهوچکی نهشۆردراودا که هێشتا ده‌رفه‌تم نه‌کردبوو بیانشۆم... ئاو به‌ستبووی..یان بۆ نهئامهتی ئاوی ماڵی ئێمه به‌ستبووی.. نه‌ده‌کرا به چه‌قۆیه‌کی چه‌وری پیس زاڵمه‌که بکوژم.. ئه‌وه خۆی ده‌بووه زوڵمێکی دیکه... ئای ی ی 8 ی مارس؛ ببوه نه‌عره‌ته‌ی هه‌موو که‌ناڵه‌کانی سه‌ته‌لایت.. و قسه‌مان پێ ده‌ڵێن.. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌ناڵانه‌ی بهعومراتیان هه‌نگاوێکیان له رێگای مافی ژنان دا نه‌نابوو.. رادوێی ئه‌و حیزبانه‌ی تا ئێستا یه‌ک ره‌هبه‌ری ژنیان نه‌بووه.. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که هێشتا ژن له‌وێ به بهرچاوکهوه دێنه ده‌رێ... کچهشاعیرێک ده‌یگوت؛ ئێوه ته‌نیا شانۆکه ده‌بینن.. پشت شانۆکه نابینن.. نه‌یده‌گوت که خۆیان ناهێڵن بیبینین.. دایکم به‌رده‌وام که باس ده‌گه‌یشته شوێنی خۆش... ئه‌یکردمه ده‌ره‌وه..ئه‌یگوت: تووتکی سه‌گ گوێت له چی گرتووه؟ ده‌ی یالڵااا.. ! ژنانی هاوسێش ده‌یاندایه قاقای پێکه‌نین... له ده‌ره‌وه‌ش وه‌زع له‌وه باشتر نه‌بوو.. دوو کیژی شه‌نگی "ره‌پ"ی شه‌رمیان له ریشی چه‌رمگی من نه‌کرد (پرۆفسۆری هێشتوومه‌ته‌وه)... که دایان به‌لامدا؛ یه‌کیان گوتی: چ لووس! نازانی لهونی گوتنه‌که‌ی چه‌ن شیرین بوو.. ئه‌وی دیشیان گوتی: هۆشت بێ نهخزی..ها ها..ها..
کد را وارد نمایید:
RSS